یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەر كراوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەمواری یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان، زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، لەگەڵ ژمارەیەك یاسا و رێنمایی دیكە خرانە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوكرانەوە.

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستانی بڵاوكردەوە، ئەو یاسا و رێنماییانەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەچنەبواری جێبەجێكردنەوە.

یاسا و رێنماییە بڵاوكراوەكان بریتین لەمانە:

• یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان، زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان – عێراق.

• یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە ھەرێمی كوردستان – عێراق.

• یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاوی عێراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستانی – عێراق.

• رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەكانی سەلامەتی و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكێلی هاوردەكراو.

• رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تایبەت بە كارمەندانی هێزی جێبەجێكردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان – عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا