روسیاو توركیا رێككەوتن

ئەم بابەتە 212 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەوتەی بەرپرسانی روسیا، وڵاتەكەیان لەگەڵ توركیا لەبارەی كردنەوەی چەند رێگایەك لە ئیدلیب و حەلەبی سوریا گەشتونەتە رێككەوتن.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لەگەڵ توركیا رێككەوتن و بڕیاری كردنەوەی سێ رێگایان لە ئیدلیب و حەلەب داوە تاوەكو بەوهۆیەوە ئاڵۆزییەكانی دۆخی مرۆیی ناوچەكانی ژێر دەستی توركیا نەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێككەوتنەكە لە نێوان وەزارەتی بەرگری روسیا و سوپای توركیا بووە، بەپێی رێككەوتنەكەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانیانە بۆ لابردنی گەمارۆی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەی نێوان سوپای روسیا و توركیا لەسوریا.

بەرپرسانی روسیا پێیانوایە، ئەو هەنگاوە نمایشكردنی راستەوخۆی پابەندبونیانە بەجێبەجێكردنی ئاشتەوایی و كۆتایهێنان بەقەیرانەكانی سوریاو هەوڵێكە بۆ باشتركردنی دۆخی كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی تەنگەژەكان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک