زیلینسکی گەیشتنی یەکەم کاروانی تانکی ئەبرامزی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتنی یەکەم کاروانی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی جەختی کردەوە، کاروانی یەکەمی تانکی ئەبرامز زووتر لەو وادەیەی دیاریکرابوو گەیەندراوەتە ئۆکرانیا و دەتوانرێت لە ھێرشی پێچەوانەدا بەکاربھێندرێت، ئەو ژمارە تانکەشی کە ماوە لە مانگەکانی داھاتوودا رەوانە دەکرێن.

رۆژی ھەینی رابردوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یەکەم کاروانی تانکی ئەبرامز رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن، کە یەکێکە لە بەھێزترین و قورسترین تانکەکان لە جیھاندا و کێشی زیاتر لە 60 تۆن دەبێت.

ئەگەرچی ئۆکرانیا ھیوایەکی زۆری لەسەر بەکارھێنانی ئەو تانکە ھەڵچنیوە بۆ پاشەکشەکردن بە ھێزەکانی روسیا، بەڵام بەشێک لە لێپرسراوانی سەربازی ئەمریکا دەڵێن، تانکی ئەبرامز ئاڵۆزە و لەگەڵ توانای ھێزەکانی ئۆکرانیا ناگونجێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا