سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی مەترسییەك ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، پرۆسەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی سست و لاوازبووە و زۆربەی بازرگانەكان دەروازە سنورییەكانی هەرێمیان جێهێشتوە و ڕویان لەدەروازە سنوریەكانی عێراق كردوە، حكومەتی هەرێمیشمان لەم مەترسییە ئاگاداركردووەتەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند، سستبونی پرۆسەی بازرگانی پەیوەندی بە كارئاسانیكردنی عێراقەوە هەیە لە دەروازە سنوریەكان بۆ بازرگانەكان، بازرگانی لە دەروازەكانی هەرێم تێچوی زیاترە، بۆیە بازرگانەكان ڕو لە دەروازەكانی عێراق دەكەن.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی: ڕۆیشتنی بازرگانەكان زیاتر كاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان هەبوە، بەڵام كەم تا زۆر كاریگەری لەسەر دەروازەی باشماخیش بەجێهێشتوە، حكومەتی هەرێمیشمان لە مەترسیەكانی ڕۆیشتنی بازرگانان بۆ دەروازەكانی عێراق ئاگادار كردوەتەوە، داوامانكردوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكرێت، تا رسوماتەكان هەموی وەك یەك بێت، لێرەش كارئاسانی بۆ بازرگانەكان بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا