دووباندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەست بگرن بەسەر بڕی دوو كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەردا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنمایی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان لە ڕۆژانی ( 2 و 9_12_2021) لە دوو چالاكی جیاوازدا لە ناو شاری سلێمانی دوو باندی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە هەردوو باندەكە پێكهاتبون لە شەش تۆمەتبار، بەتۆمەتی هێنانی ماددەی هۆشبەر ، وە دەستبگرن بەسەر بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی ( كریستاڵ + حەشیش + ماریوانە ) + یەك چەكی دەمانچە.

ئەوەش روونكراوەتەوە ماددە هۆشبەرەكانیان لەدەرەوەی هەرێم هێنابوو بەنیازی ساخكردنەوەی بون لە ناو هەرێمی كوردستاندا ، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا