کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەسستی بەرێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەسستی بەرێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت نەبوونی نەختینە لە بانکەکان ھۆکارە و تا ئێستا 52% ی پڕۆژەکە تەواوکراوە.

ئەبوبەکر تەیب، سەرپەرشتیاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی نەبوونی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی پڕۆژەکە بەسستی بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا 70%ی کارەکانی پرد و ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسەکان تەواوکراوە، ھەروەھا 7 کیلۆمەتر لە شەقامەکە قیرکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆی گشتی پرۆژەکە 52% تەواوکراوە، ساڵی رابردووش کۆمپانیای جێبەجێکار بەبەھای 22 ملیار دینار کاریکردووە.

شەقامی ئۆتۆبانی بابان ناسراو بە شەقامی 100 مەتری، لە تەموزی 2020 بەردی بناغەی دانرا و گوژمەی پرۆژەکە 400 ملیار دینارە و بڕیاربوو لە 30-8-2023 تەواو بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا