پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی شه‌ش كه‌سی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2021دا‌و به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو دەستیان به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا گرت.
پۆلیس ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی – سه‌ھۆڵه‌كه، سێ تۆمه‌تبار كه ئۆتۆمبێلێكیان پێبوە ته‌قه‌یان كردووه دەستگیركراون، هاوكات له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبوو.
له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه بەبڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.