پۆڵەتیك پرێس
لە سبەینێ 2_1_2023 ەوە، گۆڕانكاری لە پێدانی خشتەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی دەكرێت.
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی سنوری شاری سلێمانی دەكەین گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای مۆلیدەدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خشتەی نوێ، بەیانیان سەعات 6:30ی بەیانی بۆ سەعات 8:00ی بەیانی و نیوەڕوان سەعات 1:00ی پاش نیوەڕۆ بۆ سەعات 1:00ی شەو و ڕۆژانی هەینی سەعات 10:00ی بەیانی بۆ سەعات 1:00ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.