ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بارەگای مەڵبەندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی، بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی _ سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی – سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی و رووداو و پێشهاتەكانی ئێستا كرا، لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق.

دوای گفتوگۆكردن لەسەر ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان لە هەرێم و بەتایبەت لەسنوری سلێمانیدا، كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەو پرسە كرد و جەختكرایەوە كە پێویستە گرنگی زیاتر بە جێبەجێكردنی داواكانیان بدرێت و هەوڵی جدی بدرێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر.

هەر لەكۆبونەوەكەدا، ئاماژە بەوەش درا كە پێویستە بەدواداچوون بكرێت بۆ سەرجەم سێكتەرەكان و وەك سەركردایەتی یەكێتی-سلێمانی بەراوێژ و دیراسەكردن باشترین بژاردە و چارەسەر بۆ پرس و كێشە جیاجیاكان بدۆزرێتەوە، تا بە یەك تیم كاری لەسەر بكەن.

لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان، ئەوە دووپاتكرایەوە كە پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەرانە بكرێتە بنەمای سەرەكی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان، لەم ڕووەوە بەگرنگ زانرا پەرە بە هەوڵەكانی یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد بدرێت.

پۆستی سەرۆك كۆمار، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوو، لەم ڕووەوە بژاردەكانی پەیوەست بەو پرسە گفتوگۆی لەسەركرا و ئەوە دووپاتكرایەوە كە دەبێت هەوڵەكانی یەكێتی بەردەوام بێت و هەنگاوی پێویست و جدی بگیرێتەبەر، چونكە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا