قەیوان گروپ هاوكاری خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەكات

ئەم بابەتە 8 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان سوتەمەنی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابین دەكات، ئەوەش وەك هاوكارییەك بۆ ئەو چینەی كۆمەڵگە.

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە بۆنەی رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستی تایبەت، رۆژی چوارشەممە میواندارییەكی بۆ رێكخراوەكانی خاوەنپێداویستی تایبەت رێكخست‌و لەدوای میواندارییەكەش بڕیاریدا سوتەمەنی بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتییەكان دابینبكات.

لەمیواندارییەكەی رۆژی چوار شەممە زۆرینەی رێكخراوەكانی خاوەنپێداویستی تایبەت ئامادەبوون، نوێنەری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستی تایبەت، رایگەیاند، لە هەفتەی ئایندەوە، لە رێگەی رێكخراوەكانی خاوەنپێداویستی تایبەت، سوتەمەنی بۆ وەرزی زستان بەسەر خاوەنی پێداویستییە تایبەتییەكان دابەشدەكرێت.

لای خۆیشییەوە، سامان حسێن، لێپرسراوی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان/ لقی سلێمانی لەو مەراسیمەدا بە ناوی سەرجەم رێكخراوەكانەوە، سوپاسی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانی كرد، كە “بەردەوام لە خەمی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكاندا بون و هاوكاریان پێشكەشكردون”.

سامان حسێن وەك نمونەیەكی زیندوش باسی لەوەكرد، لە كاتی كەرەنتینەی ئەمساڵدا، قەیوان گروپ هاوكاری (3000) خێزانی كردوە، كە خاوەنپێداویستی تایبەتیان هەیە، ئەمە جگە لە هاوكاری دارایی دیكە و چارەسەركردنی نەخۆشی و ناردنەدەرەوەی نەخۆشەكانیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک