پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گەڕەكی تووە سپی لە شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان چەند هاووڵاتییەك و هێزە ئەمنییەكان روویدا و بەهۆی تەقەكردنەوە بریندار هەیە، كە لە نێویاندا بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هەیە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، بەهۆی هەوڵدان بۆ روخاندنی خانووی زیادەڕۆ لە گەڕەكی تووەسپی شاری سلێمانی، شەڕ لەنێوان بەشێك لە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە و هێزەئەمنیەكان ڕوویدا و بەهۆیەوە تەقە كرا و بریندار هەیە.
هێمن كەمەرخان ئەفەندی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هەواڵی برینداربوونی عەمید ئاری رەوف بێگەرد، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشت راستكردەوە.
وتیشی: دواتر وردەكاری رووداوەكە و ژمارەی تەواوی بریندارەكان ئاشكرا دەكەین.