پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 16 بەنزینخانە لە شاری سلێمانی، بەهۆی فێڵكردن لە شۆفێران و دەستكاریكردنی كوالێتی بەنزین سزادراون.
ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە مانگی تەمموز و ئابدا 16 بەنزینخانە بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین و دەستكاریكردنی عەداد سزادراون و سزاكانیان پێبژاردن بووە بە بڕی جۆراوجۆر.
وتیشی، ڕۆژانە لیژنەی تایبەت بە بەنزینخانەكان پشكنین بۆ بەنزین ئەنجام دەدەن، هەر بەنزینخانەیەك سەرپێچی بكات یان دەستكاری كوالێتی و عەداد بكات سزا دەدرێت.