تەندروستی سلێمانی هۆكارەكانی زیادبوونی مردن بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

ئەم بابەتە 84 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
تەندروستی سلێمانی هۆكارەكانی زیادبوونی ژمارەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكە ئاشكرا دەكات و هۆشداریش دەدات، نەخۆشخانەكان لە لێواری پڕبوونی نەخۆشانی كۆرۆنادان.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هۆكارەكانی زۆربوونی ڕێژەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژمارەیەكی زۆر لەوانەی، كە لە سلێمانی دەمرن خەڵكی دەرەوەی شارەكەن و لەسەر سلێمانی هەژماردەكرێن.

وتیشی: یەكێكی دیكە لەهۆكارەكان ئەوەیە ڕێژەی توشبوون بەكۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەزۆربوونی رێژەی توشبوونیش رێژەی مردن زیاد دەكات، ئەوانەش روو لەنەخۆشخانەكان دەكەن ئەوانەن، كە باری تەندروستیان ناجێگیرە و پێویستیان بەئۆكسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلانێكیان بۆ هۆكاری رێژەی زۆربوونی مردن هەیە و لەو چوار چێوەیەدا لیژنەیەكیان پێكهێناوە بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە دەكەن، لە ئێستادا بەشێكی زۆرە نەخۆشخانەكان لەلێواری پڕبوونی تووشبواونی كۆرۆنادان و نزیكەی 200 كەسی تێدایەو بەشێكی زۆریان پێویستیان بە ئۆكسجینە و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هاوكات د. داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەنووسینێكدا باسی لەوەكردووە، ئەوەی باس دەكرێت، كە ڕێژەی مردن لەشاری سلێمانی ٥٪ە و لەشارەكانی تر ۳٪ە پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە لە سلێمانی هەموو نەخۆشێك كە نیشانەی كۆرۆنای هەبێت و بمرێت لەسەر كۆرۆنا حساب دەكرێت.

هەروەها نووسیویەتی: بەداخەوە هاووڵاتیان زۆر ساردبوونەتەوە لە پابەندبوون بە بەستنی ماسك ئەمەش ڕێژەی تووشبوون و ڕێژەی مردن زیاددەكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک