خاوەن نانەواخانەكان هۆشداری دەدەن بە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاوەن نانەواخانەكانی سلێمانی، دژی گرانی نرخی ئارد و سووتەمەنیی و زیادبوونی باج لەسەریان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و مۆڵەتی سێ ڕۆژیان دا بە حكومەت لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان، یان نانەوا و سەموون خانەكانیان دادەخەن یان شەش نان دەكەن بە هەزار دینار.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10_3_2022 لەبەردەم سەندیكای كرێكارانی كوردستان لقی سلێمانی، بەشێك لە خاوەنی نانەواخانەكانی سلێمانی، لەدژی گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنیی و زیادبوونی باج و ڕسومات لەسەریان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داواكارییەكانیان گەیاندە سەندیكاكە.

خاوەن نانەواخانەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، لەئێستادا نرخی ئارد بەرزبوەتەوەو هەروەها بەشێكی تر لەپێداویستیەكانی نانەواخانەكان بەرزبوەنەتەوە ئەوەش وایكردووە زیان خاوەن نانەواكان بكەوێت.

خاوەن نانەواكان ئەوەشیان وت: لەئێستادا نرخی ئارد بەرزبوەتەوە بۆ 45 بۆ 50 هەزار دینار ئەوەش وایكردووە زۆر زیاتر لەسەر ئێمە بكەوێت.

ئەوان هۆشیاریشاندا لەگەری جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانیان لەڕۆژی یەكشەمەوەنرخی نان بەرز دەكەنەوە بەجۆرێك 6 نان بەهەزار دیناری عیراقی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا