پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان كرد، بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان.
پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند “خۆپیشاندانەكە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانییە و لەئێستادا خۆپیشاندەران رێگای قەرەداغ سلێمانییان داخستووە و رێگە بەهاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل نادەن”.
وتیشی “ئەو خۆپیشاندەرانە داوادەكەن هەرچی زووە اوی خواردنەوەی ماڵانیان بۆدابینبكرێت، جەختدەكەنەوە تا كێشەكەیان چارەسەر نەكرێت لە گردبونەوە و خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمساڵدا بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست لەچەند ناوچەیەكی هەرێم وشكە ساڵی دروستبوو و ژمارەیەك بیر وشك بوون و بەوهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان دروستبوو.
ئەو خۆپیشاندەرانە رایانگەیاند “ماوەی چەندین ساڵە بێ ئاوین و حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە نایەت، نرخی تانكەرێك ئاویش بە 20 هەزار دینارە و توانای كڕینیان نییە”.