یەكەمین پێشانگای بەرهەمی نیشتمانی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە 10ی ئەم مانگە پێشانگای بەرهەمی نیشتمانی عێراق لە شاری سلێمانی بە بەشداری نزیكەی 80 كۆمپانیای ناوخۆیی عێراقی و هەرێم بكرێتەوە، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، پێشانگاكە تایبەتە بە بەرهەمی ناوخۆی عێراقی و هەرێم.

حەسەن رەحیم ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەدا یەكەمین پێشانگای بەرهەمی نیشتمانی عێراق (صنع في العراق) لە شاری سلێمانی بكرێتەوە، بۆیەكەمجارە لە عێراقدا پێشانگایەك بەو ناوەوە بكرێتەوە، نزیكەی 80 كۆمپانیا بەشدارن، نیوەی كۆمپانیاكان لە خوارووی عێراقەوە بەشداری دەكەن و نیوەكەی دیكەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن.

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وتی: پێشانگاكە لە بوارە جیاوازەكاندایە وەكو شیش و چیمەنتۆ و ئاسن و مۆبیلیات ئەلەمنیۆم و و هەر بەرهەمێك لە عێراقدا بەرهەم دەهێنرێت تا دەگاتە ماددە خۆراكییەكان.

وتیشی: ئەگەر بارودۆخ یارمەتیمان بدات 25 ی ئەم مانگەش بەنیازی كردنەوەی پێشانگایەكی دیكەین كە چواردەهەمین خولی پێشانگای دی بی ئیكسە كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانیش بەشداری تێدادەكەن، لە 15 ی ئەیلولیش پێشانگایەكی تایبەت بە كشتوكاڵ دەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا