زیندانییەكی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی ‏سلێمانی دەڵێت، زیندانیكراوێكی چاكسازی گەورانی سلێمانی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە و لە ئێستادا زیندانییەكی دیكە تووشی كۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێری پزیشیكیدایە.

یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی ‏چاكسازیی گەورانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو زیندانییەمان كەسێكی بە تەمەن بوو، هاوكات پێویستی بە شتنەوەی گورچیلە هەبوو، هەفتەی چوار جار ئەمانبرد بۆ سەنتەری شتنەوەی گورچیلە، دواجار كە بردمان بۆ ئەو سەنتەرە، گومانیان لێكرد تووشی كۆرۆنا بووبێت، پشكنینمان بۆكرد تووشی كۆرۆناببوو.

لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی ‏چاكسازیی گەورانی سلێمانی ئەو زیندانییە، چەند رۆژێك بووخرابوویە ژێر چاودێری پزیشكی و ئۆكسجینی بۆ دانرابوو تا ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆچی دوایی كرد.

باسی لەوەشكرد، ئەو زیندانییە بە ماددەی 406 كوشتنی، یاسای سزادانی عێراقی سزادرابوو.

روونیشیكردەوە ، لە 26 ی مانگی رابردوو زیندانیانی چاكسازی گەورانیان كەرەنتینەكردووە و سەردانیكردنیان بۆلای زیندانیان راگرتووە، بەڵام یەك حاڵەتی دیكەی تووشبووی كۆرۆنایان هەیە، لە زیندانییەكان جیاكراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا