سەرۆكی باندێكی قاچاغچێتی سكۆتلەندی لەهەرێم دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ڕۆژنامەیەكی سكۆتلەندی ئاشكرایكرد، دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پیاوێكی سەر بەباندێكی قاچاخچییان دەستگیركردووە، كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بۆ یەكلاكردنەوەی چەند پرسێك هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

ئەو كەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی دەستگیركراوە، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو لەهەوڵێكی كوشتن رزگاری بووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیلی ڕیكۆرد، كەسەكە ناوی كامیران خدرەو لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی ئەوەی چەكی پێبووە دەستگیركراوە، لە كاتێكدا هەوڵیداوە چاوی بەو كەسە بكەوتبێت، كە فەرمانی كوشتنی دەركردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، دەستگیركردنی خدر لە مانگی ڕابردوودا لەگەڵ سێ كەسی دیكەی بەریتانی بووە، كە ڕۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، خدر پەیوەندی بەو كەسەكردووە، كە بەرپرسیارە لە هەوڵی كوشتنی، ئەویش داوای لێكردووە بێتە هەرێم، بۆ ئەوەی بەیەكجاری كێشەكەیان چارەسەر بكەن.

خدر، لەشارۆچكەی گرینۆكی سكۆتلەندا لەدایكبووە، كە پێشتر شەش ساڵی لە زینداندا بەسەر بردبوو، بە هۆی ئەوەی بازنەیەكی بازرگانی جگەرەی بە كوالیتی نزمەوە دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا