ئێران ناوەندێكی گەورەی بازرگانی لە سلێمانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوەندێكی گەورەی بازرگانی لە سلێمانی دەكرێتەوە، كە 30 كۆمپانیای ئینتەرنێتی و 100 ماركەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە13_2_2022، مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای كرماشان كۆبووەوە و رایگەیاند: ئەو ناوەندە بازرگانییەی كە لە سلێمانی دەكرێتەوە لە بوارەكانی دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیكردن و گواستنەوەدا چالاكی دەكات.

لە ساڵانی رابردوودا ئاستی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق تاوەكوو 12 ملیار دۆلاریش رۆیشت، بەڵام بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە ئەمە ئێستا دابەزیوە، ئێران ئێستا لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ركابەری زۆریشی هەیە.

بەرپرسانی ئێران، توركیا بە گەورەترین ركابەری خۆیان دەزانن، توركیا ساڵی رابردوو بڕی 18 ملیار دۆلار كاڵا و كەلوپەلی هەناردەی عێراق و هەرێمی كوردستان كردبوو، كە ئەمە دوو هێندەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا