لە سلێمانی لە نۆ مانگدا زیاتر لە شەش هەزار داوای جیابوونەوە تۆماركراون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی لە ماوەی نۆ مانگدا، زیاتر لە شەش هەزار داوای جیابوونەوە لە دادگای باری كەسێتی تۆماركراون.

لە پانێڵێكدا بە ناونیشانی ( رۆشنبیری ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشانەوە دەپارێزێت ) كە ئەمڕۆ شەممە29_1_2022، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، دادوەر كامەران رەسوڵ سەعید، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی ئاماژەی بە ئامارەكانی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی 2021ی دادگای باری كەسێتی سلێمانی كرد.

لە ئامارەكەدا كە دادوەر كامەران خستنیەڕوو، كە تایبەتە بە سەنتەری شاری سلێمانی تێیدا هاتبوو، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا هەشت هەزار و 299 داوا لەبەدەم دادگای باری كەسێتی سلێمانی بوون، لەو ژمارەیە شەش هەزار و 13 داوایان جیابوونەوە بووە، واتە لە هەر چوار داوایەك كە تۆماركراوە سێ‌ داوایان جیابوونەوە بووە.

بەپێی وتەی ئەو دادوەرە، لە كۆی ئەو شەش هەزار و 13 داوایەی بۆ جیابوونەوە لە بەردەستیان بووە توانیویانە دوو هەزار و 341 داوا یەكلا بكەنەوە و بڕیاری كۆتایی بدەن و كێشەكە بە كۆتا بهێنین، ئیدی بە جیابوونەوە بووبێت یان رەتكردنەوەی.

دادوەر كامەران رەسوول وتیشی: كۆی گشتیی ئەو داوایانەی لە بەردەم دادگا بووە، هەشت هەزار و 299 داوا بووە كە چوار هەزار و 453 داوا یەكلا كراونەتەوە و ئێستا سێ‌ هەزار و 846 داوایان لەبەردەست ماوە یەكلایی بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا