لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چارەسەری كێشەی ژینگە پارێزان كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە فەرمان و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راسپاردنی مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی، چارەسەری ریشەیی كێشەی كرێكارانی ژینگە پارێزی زۆنی (دوكان _ چەمچەماڵ)مان كرد كە سنوری (21) شارەوانیە.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی 27_4_2022، لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازیم كرد لە زیاتر لە (100) كرێكاری ژینگە پارێزی شارەوانی چەمچەماڵ و شۆرش و تەكیەی كاكەمەند، بەڵێنی هەموو پشتیوانی و چارەسەرێكمان پێدان.

وتیشی: دواتر لە رۆژی 28 ی نیسان توانیمان داواكاری مووچەیەكی پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دابین بكەین بۆ كرێكاران بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و پشتیوانی دارایی یەكێتی و چارەسەری یەكجاری مانگانەیش بكەین، سوپاس بۆ كۆمپانیاكەو كرێكاران كە لەسەرداوای ئێمە گەرانەوە سەركارەكانیان بۆ خزمەتی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا