سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی باڵای ئەمنی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوزیرانی عێراق جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و رووبەڕووبونەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی دەکاتەوە و دەڵێت، سزای هەموو ئەو کەسانە بدرێت کە رێگری لە هەڵبژاردن و جێبەجیکردنی یاسا دەکەن.

رۆژی چوارشەممە، 6-12-2023، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵات کردەوە و داوایکرد رووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە بیەوێت تێکیانبدات، چونکە هەردووکیان بنچینەیەکی سەرەکیین کە پلانی گەشەپێدان پشتیان پێدەبەستێت، بەو پێیەی پلانەکە دەبێتە هۆی هەستانەوە لە سەرجەم کەرتەکان، لەسەروویانەوە لایەنی خزمەتگوزاری.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا بۆ فەرماندە ئەمنییەکان، لەبارەی پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنەوە وتی: پێویستە ئەو پلانە بەردەوام نوێبکرێتەوە تاوەکو وەڵامدانەوەی بۆ هەر گۆڕانکاری یان رووداوێکی لەناکاوی ئەمنی کە روودەدات، هەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا