مەغریب ماڵئاوایی لە رەییان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە مە‌غریب ماڵئاوایی لە رەییانی پێنج ساڵان دەکات، کە دوای ئەوەی بۆماوەی پێنج ڕۆژ لە بیرێکدا مایەوە، گیانی لەدەستدا و بە مردنی جیهانی هەژاند.

رەییان نزیکەی 100 سەعاتی لە بیرێکدا بەسەربرد کە قوڵییەکەی 60 مەتر بوو، ئەو بیرە دەکەوتە چواردەوری شاری شفشاون، لەو ماوەیەدا رەییان توشی خوێنبەربوون هات لەناو سەری بەهۆی ئەوەی لەکاتی کەوتنیدا بۆناو بیرەکە، بەر بەرد کەوتبوو.

بەپێی ئەو زانیارییە تەندروستییانەی لەکاتی پشکنینی جەستەی بۆی کرا دەرکەوت، رەییان توشی شکان بووە لە مل و بڕبڕەی پشتیدا.

لە ئێستاشدا چاوەڕێ دەکرێت مەراسیمی بەخاک سپاردنی رەییان لە گوندی ئیغران لە باکووری مەغریب بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا