شاندەکەی هەرێم داوای چییان لە بەغدا کردووە و کەی مووچە دابەشدەکرێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی باڵای ناو شاندەکەی هەرێم ئاشکرایکرد، شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایان لە بەغدا کردووە بڕی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی 6 مانگی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، شاندەکەی هەرێم داوایان کردووە بۆ هەر مانگێک، واتە لە 1ی 7 تا 31ی مانگی دوازدە، حکومەتی عێراق بڕی 800 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات.

داواکارییەکەی شاندی باڵای هەرێم وەک چارەسەرێکی بەپەلە بۆ کێشەی مووچەخۆران و شایستەداراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق پێشنیاز کراوە. هاوکات بەپێی یاسای بوودجە، کۆی گشتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە دەگاتە 1 ترلیۆن و 300 ملیار دینار.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، پێشنیازەکە وەک چارەسەرێکی بەپەلە دراوەتە حکومەتی فیدراڵی. و دەشێت لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە گۆڕانکاری لە بڕگەکانی یاسای بودجەدا بکرێت و هەموار بکرێتەوە. بەجۆرێک لە بڕگەیەکی تایبەتدا، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مسکۆگەر بکرێت و جیابکرێتەوە لە پشکی هەرێم. بۆ ئەوەی تێکەڵ بە هیچ کێشەیەکی سیاسی و ئیداری نەکرێت لەنێوان هەولێر و بەغدا.

سەرچاوەکە ئەوەشی پشتڕاست کردەوە، لە ئەگەری پەسند کردنی پێشنیازەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، واتە رێککەوتی 17ی ئەیلوول، ئەوا حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکات و لەکاتی خۆیدا دابەشی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، بەغدا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێم. بەپێی زانیارییەکانى پۆڵەتیک پرێس لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدا بریار دراوە کە سەرەتای هەفتەى داهاتوو بەغدا مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم ڕەوانەى هەرێم بکات. هەر بەپێی ئەو زانیارییانە دوای گەیشتنى پارەکە راستەوخۆ دابەشکردنى مووچە لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەکەدا دەست پێدەکات و لەماوەى چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران تەواو دەکرێ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا