پۆلیسی هەولێر هێشتا بكوژی گەنجەكەی هەولێری دەستگیرنەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 28_3_2023 لە یەكێك لەگەرەكەكانی شاری هەولێر بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی تریش بریندار بوو، ئەو كەسەی كە كوژراوە لەلایەن ئامۆزاكەیەوە تەقەی لێكراوە و برایەكیشی بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوەكردووە لە چۆنیەتی رووداوەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 28_3_2023 لەسەر كێشەیەكی خێزانی لە گەڕەكی (بەستەپیازە) شەڕێك لە نێوان سێ ئامۆزا دروست بوو، لە ئەنجامدا یەكێكیان بەناوی (بارق انور مدی) تەمەن (35 ساڵ) كوژرا و برایەكیشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن (41 ساڵ) بە دەستی ئامۆزایەكیان بریندار بوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداو سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردن لە چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەكە و دەستگیركردنی تۆمەتباری بكوژ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا