“جوڵەی بازرگانی لە خاڵە سنووریەكانی هەرێم 20% زیادی كردووە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو ئاسانكارییانەی لە خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێن جووڵەی بازرگانی زیادی كردووە بەراورد بە ڕابردوو بە رێژەی 20% و بەردەوامیش هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر بكرێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان باشە بەهۆی ئەو ئاسانكارییانەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بازرگانان دەكرێت، قەبارەی بازرگانی بە رێژەی 20% زیادی كردووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی: دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاریگەریی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕیش هەیە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و سارد و سڕیی تێ دەكەوێت، بۆیە كاریگەریی دەبێت لەسەر بازاڕ و بازرگانیش، بەڵام گرنگە چاودێریی بازاڕ بكرێت بۆ ئەوەی نرخی كەلوپەلەكان گران نەكرێت، كە ئەوەش ئەركی وەزارەتی بازرگانییە، چاودێری بكات، ئەگەرنا ئێمە خۆمان هەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانان دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا