وەزیری بازرگانی: چاودێری نرخ لە بازاڕەكاندا دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبونی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی گرانی نرخ لە بازاڕەكاندا كرا.

دوای كۆبونەوەكە، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لە كۆگاكاندا خۆراك هەیە و پشكی چوارەمیش وەك عێراق ئامادەیە بۆ دابەشكردن و لیژنەكانیشیان بەردەوامن لە چاودێریكردنی بازاڕەكان.

وتیشی: لە ئەنجومەنی وەزیران پێشتر بڕیاری لابردنی رەسمی گومرگی لەسەر مادە خۆراكییەكان لابرابوو رۆژی 17-6 وادەكەی كۆتایی دێت و جارێكی تر دیراسەی دەكەنەوە تاچەند كاریگەریی لەسەر بازاڕەكان كردوە، بەلای ئێمەوە كاریگەریی هەبوە توانیومان باڵانسێك رابگرین هەرچەندە فاكتەرەكان دەرەكین، بەڵام بڕیارەكە كاریگەریی لەسەر نرخ لە بازاڕەكاندا هەبوە.

كەمال موسلیم باسی لەوەشكرد: داوا دەكەین وەك ئەركی نیشتمانی و ئایینی و ئەخلاقی كاسبكاران و بازرگانان پەنا نەبەنە بەر گرانكردن هەركەسیش پەنای بۆ ببات روبەڕوی سزای توندی یاسایی دەكەنەوە.

لەبارەی چارەسەركردنیشەوە وتی: ئەوەی لەدەستی ئێمەدا بێت ئەوەیە چاودێری بازاڕ بكەین و رێگری لە قۆرخكاری بكەینەوە، پێویستە هەموو وەزارەتەكانی حكومەت هەماهەنگی بكەن تا بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بكەین و پشت بە بەرهەمی دەرەكی نەبەستین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا