وردەكاری كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی گرانیی نرخ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان سەبارەت بە گرانیی بازاڕو بەرزبونەوەی‌ نرخی پێداویستی‌ ڕۆژانەی هاوڵاتیان بە ئامادەبونی كەمال موسلیم، وەزیری‌ بازرگانی ‌و پیشەسازی ‌و د. ڤالا فەرید، وەزیری‌ هەرێم بۆ كاروباری‌ پەرلەمان بەڕێوەچو.

بەپێی راگەیەندراوی پەرلەمانی كوردستان بە پێی خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كە بریتی بوو لە خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی هاوبەش كە پێكهاتبوو لە لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی و لێژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، سەبارەت بە گرانیی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان، كە بەئامادەبوونی كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بەڕێوەچوو.

ئەوەشهاتوە لەلایەن بەختیار شوكری، ئەندام لە هەردوو لێژنەكەدا، دەقی ڕاپۆرتی لێژنەی هاوبەش خوێندرایەوە، كە تێیدا تیشكیان خستبووەسەر دۆخی بازاڕ بەگشتی و هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان، لەوانە زیادبوونی تێچووی قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی بەرهەمەكان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، ناجێگیریی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ، كە كاریگەرییان هەبووە لەسەر دۆخی بازاڕ لە هەرێمی كوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.

لە بەرامبەردا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، باسی لەو هەنگاوانەی وەزارەتەكەی كرد كە بۆ چاكسازیكردن لەسەرجەم سێكتەرەكانی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی بەگشتی و ڕێكخستنەوەیان ناویەتی و ڕوونكردنەوەی پێویستیشی لەسەر سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامانی پەرلەمان خستەڕوو، هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارانەشی دایەوە كە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە ئاراستەی كرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا