بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی كێڵی راوەستا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ ڕێگای مەرزی كێلێ دروستكردووە و بەهۆیەوە ئاڵوگۆری بازرگانی و گەشتیاری لەمەرزەكەدا ئەمڕۆ بەتەواوی وەستا.

جەوهەر رەسوڵ، بەرێوەبەری مەرزی كێلێ ڕایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ئاڵوگۆری بازرگانی و گەشتیاری لەمەرزی كێلێ ئەمڕۆ بەتەواوی وەستاوە.

وتیشی: بەهۆی دابینكردنی ئامێری پاككەرەوە بۆڕێگای مەرزی كێلێ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە ئەمساڵ لەسنووری هەرێمی كوردستان گرفتی پاككردنەوەمان نەبووە، بەبەردەوامی تیمەكانی پاككەرەوە مەرزەكە و ڕێگاكانیان پاكدەكەنەوە بەڵام زۆر جار لەسنووری كۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن ڕێگاكە بەباشی پاك بكەنەوە ئەمەش هۆكارە بۆ دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆمەرزكە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا