ئێران لەسەر گۆڕینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە راپۆرتێکی ئێرانیدا ئاماژە بە ژمارەیەک تویت کراوە کە لەسەر هەژماری کەسانێکی پەیوەست بە میلیشیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە و داوای دابەزاندنی بەهای دۆلاریان کردووە بەرانبەر دینار لەناو عێراق.

ئەو راپۆرتە کە لەلایەن کەناڵی عالەمی ئێرانی بڵاوکراوەتەوە و لە زاری ژمارەیەک ئابوریناسی ئەو وڵاتەوە باس لەوەکراوە، بڕیاری گۆڕینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار پێکهاتەی بانکەکانی دووبارە بنیادناوەتەوە وەک ئەوەی چیتر بەشداری لە مامەڵەی دراودا نەکەن و رەنگە لەماوەی داهاتووشدا ببینین بانکەکانی عێراق یەکدەگرن.

هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بە چەند بڵاوکراوەیەکی هەژماری ئەندامانی حەشدی شەعبی کراوە لەسەر تویتەر کە هەستاون بە هەڵمەتێک دژی بڕیاری گۆڕینی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی.

لەوبارەیەوە ژمارەیەک بەرپرسی عێراق دەڵێن: بڕیاری گۆڕینی بەهای دینار زیانی بە بەرژەوەندی زۆرێک لەو لایەنانە گەیاندووە کە کڕین و فرۆشتنی دۆلاریان بۆ هەڵئاوسانی سامانەکانیان بەکارهێناوە.

کۆتایی ساڵی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی داببەزێنێت و ئەو بڕیارەش هەتا ئێستا کاری پێدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا