ئێران یاداشتی هەماهەنگی ئابووری لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، یاداشتی هەماهەنگی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا.

ئاژانسی ئیرنای ئێران رایگەیاند، عێراق و ئێران یاداشتی هەماهەنگی ئابوورییان واژۆ کرد و تاوتوێی چەند دۆسیەیەکیان کرد کە بۆ هەردوو وڵات گرنگن و سود بە بەرژەوەندییان دەگەیەنن.

لەوبارەیەوە، رەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، چەند لیژنەیەکی هونەری پێکهێنراوە لە کەرتە جیاجیاکانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو ئاڵۆزی کەوتە نێوان پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، ئەوەبوو ئێران بڕیاریدا لەبەرامبەر ئەو قەرزە کەڵەکەبووەی لای عێراقە رێژەی ناردنی گازی سروشتی کەمبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا