پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی دەربارەی هێرشە مووشەكیەكەی ئێران بۆسەر شاری هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەم هێرشە ناڕەوایە ئیدانە ئەكەین و بە دەستدرێژی دەزانین بۆ سەروەریی وڵات، هەروەها دژین بە هەوڵی تێكدانی ئارامیی و تۆقاندنی هاووڵاتیان و كردنی هەرێم بە مەیدانی تەسفیەی حساباتی دەوڵەتان.
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئەم هێرشە ناڕەوایە ئیدانە ئەكەین و بە دەستدرێژی دەزانین بۆ سەروەریی وڵات، هەروەها دژین بە هەوڵی تێكدانی ئارامیی و تۆقاندنی هاووڵاتیان و كردنی هەرێم بە مەیدانی تەسفیەی حساباتی دەوڵەتان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەت و فریاكەوتنە، نەك ئەمنیەتیشی بكرێتە ئامانج ، بۆیە خوازیارین كە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگریی بكەن لەم جۆرە پەلامارانەو سنوورێك بۆ بەزاندنی سەروەریی و تێكدانی ئاسایش و دەستدرێژیی بۆ سەر بارەگا دبلوماسییەكان.
شەوی 13_3_2022 پاش كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی، 12 مووشەكی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەكانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر كران و زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووە.
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە لە ئەستۆ گرت.