پۆڵەتیك پرێس
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرایان كرد، لە چەند هەفتەی رابردودا هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا 115 كەسیان دەستگیركردووە.
ئەو رێكخراوانە لە بەیاننامەیەكیاندا باس لەوەدەكەن، زۆربەی ئەو كەسانە لە شارە كوردییەكان ئازرباینجانی رۆژئاوا دەستگیركراون، زۆرینەشیان كە ژمارەیان 102 كەسە بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاكی سیاسی دەستگیركراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێكی دیكەی دەستگیركراوەكان بەتۆمەتی چالاكوانی مەدەنی و جیاوازی فیكری و ئایینیەوە دەستگیركراون.
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی ئەو رێكخراوانەدا هاتووە، ئەگەر هەیە بەشێوەیەكی خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستگیركراوانەدا بكرێت و ناچاریان بكەن بە زۆر دانپێدانان بكەن تاوەكو لە ڕێگەی دادگایكردنێكی نادادپەروەرانە سزایان بدەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، وڵاتی ئێران لەسەر ئاستی جیهان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بە بەردەوامی ناوی لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە كە پێشێلكاری زۆر بەرانبەر بەمافەكانی مرۆڤی تێدا تۆمار دەكرێت.