ئێران ژمارەیەک تانکی لە سنوری ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوەپێکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ زیادبوونی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ و بەردەوامی کەوتنە خوارەوەی چەکی هاوەن لەناو خاکی ئێران، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە سوپای ئێران تانکی لە سنورەکانی لەگەڵ هەردوو وڵات بڵاوەپێکردووە.

میدیا نافەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سوپای ئێران ژمارەیەک تانکی جۆری کەراری لەسەر سنورەکانی لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سەربازی روونکردنەوەی لەبارەی ئەم هەواڵەوە نەداوە.

لایخۆیەوە، عەلیار راستگۆ جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاند، لایەنەکانی سوپا و سوپای پاسداران لەسەر سنورەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە بەهۆی بەردەوامی کەوتنە خوارەوەی چەکی هاوەن بۆناو خاکی وڵاتەکە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەی لە هەرێمی قەرەباغدا روودەدەن.

هاوکات، لەگەڵ ئەم هەواڵەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێک لە لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ناوچە سنورییەکانی ئێرانیان لەگەڵ ئازەبایجان پشکنی، بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا سنورەکانیان لەگەڵ ئەرمینیا بپشکنن.

لەماوەی دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاتر لە ٣٥ چەکی هاوەن کەوتوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە، کە بوونەتەهۆی زیان گەیاندن بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و برینداربوونی منداڵێک و کۆچکردنی دانیشتوانی ئەو ناوچە سنورییانە بۆ ناوچەی پارێزراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا