هۆڵەندا و هەرێم پەرە بە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند(هۆڵەندا) بەسەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە دانیشتنێكدا لەگەڵ كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان باس لە پێشخستن و پەرەپێدانی بارزگانی لەنێوان هەردولادا كرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، رۆژی چوارشەممە كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە لیشا شراین ماخر وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند كرد و پاشان لە دانیشتنێكدا بە وردی باس لەپێشخستن و پەرەپێدانی بارزگانی لەنێوان هەردولادا كرا.

لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی نایزەرلاند لە دانیشتنەكەدا ئاماژەیان بە ئامانجی سەردانەكەیان كرد، كە بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەڕوی بازرگانیەوە و هەروەها چەند دیدارو كۆبونەوەیەك لەگەڵ خاوەن كارو سەرمایەداری ناوخۆیی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم دیدارو سەردانانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، هۆكارێكی گرنگە بۆ پێشخستنی بازرگانی لەهەرێم و هاوكاری بوژاندنەوەی زیاتر ژێرخانی ئابوری هەرێم دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا