پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیبلۆماتكاری وڵاتان له هه‌رێم له‌باره‌ی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز به‌بێ كورد كۆده‌بێته‌وه.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان به پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، :”ئەمڕۆ دیداریی ئاسایی لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكاری وڵاتان له هه‌رێم هەیە، ئەوان لێرەن بۆ ئەوەی لە ڕوداوەكان ئاگاداربن”.
سه‌فین دزه‌یی وتیشی، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز به‌بێ كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێده‌كرێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، یاسای قه‌رزی په‌سه‌ندكرد كه له‌یاساكه‌دا ناردنی پشكی كورد په‌یوه‌ستكراوه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا.