ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2) كانوونی یەكەمی 2020، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری:

• پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق

• پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.

• دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.

• پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكام و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا