كۆمسیۆن هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایدەگەیەنێت، ناتوانن لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە ببەن.

سەبارەت بەو نوسراوەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەدەستیان گەیشتووە، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: نوسراوەكە دەخرێتە بەرنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە ناوەڕۆكەكەی میكانیزمەكانی كاركردن و رێككارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان، كە لە كاتی خۆیدا وردەكارییەكانی رادەگەیەندرێت.

وتیشی: قورسە لە ئێستادا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەین.

عیماد جەمیل وێرای جەختكردنەوە لەوەی كە وەك كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، دڵنیایدا كە ناتوانن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكەوە ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا