ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوار شەممە 25ی تشرینی دووەم بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و قوباد تاڵەبانی جێگری بەرێوەدەچێت.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆبوونەوەكە لەبارەی داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بەشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

سەرچاوەكە وتیشی: تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە پێشنوسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف‌و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) تاوتوێدەكرێت.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، كە ئێستا حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەران لەگفتوگۆدایەو رەنگە بەم نزیكانە بۆ ئەو مەبەستە شاندێك بنێرێتە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا