پۆڵه‌تیك پرێس
له دواین كۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵی نێوان لایەنە پێكهێنه‌راكانى حكومه‌ت كه له (یەكێتی، پارتی و گۆڕان) پیكهاتووه، بڕیاردرا شاندێكى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بكات، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ده‌ڵێت، واده‌ى سه‌ردانه‌كه دیارینه‌كراوه.
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى له نێوان یه‌كێتى، پارتى و گۆڕن ئه‌نجامدراوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە و بودجە سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رۆیشتنى ئه‌و شانده له‌ئارادایه.
له‌وباره‌یه‌وه فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هاتنى ئه‌و شانده سیاسیه‌ى هه‌رێم بۆ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ كاتى سه‌ردانه‌كه‌یان دیارینه‌كراوه”.
فارس عیسا وتیشى، “له‌كاتى پێویستدا ئه‌و شانده سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه”.
شه‌وی ڕابردوو شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرد، دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته مانه‌وه له‌شاری به‌غدا و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حكومی و حزبی، به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی گه‌ڕانه‌وه شاری به‌غدا.