عێراق دەبێتە پردی گەیەنەری ئاسیا بە ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق دەبێتە وێستگەی سەرەکی پڕۆژەی رێگای نێودەوڵەتی دەریایی و وشکانی گواستنەوەی ئاوریشم لەنێوان کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا.

ناسڕ حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق دەبێتە وێستگەی سەرەکی گواستنەوەی ئاوریشم لەنێوان کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا، بەڵام ئەم پڕۆژەیە پەیوەندیدارە بە تەواوکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە و واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار.

باسی لەوەش کرد، لە حاڵەتی تەواوبوونی بەندەری فاوی گەورە، عێراق دەبێتە ناوەندی رێگای ئاوریشم کە چین کاری لەسەر دەکات بەمەبەستی بەستنەوەی ئەوروپا بە ئاسیاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی رێگای ئاوریشم لەڕێی عێراقەوە دەبێتەهۆی رەخساندنی هەزاران هەلی کار و سەرچاوەی ئابووری بۆ وڵاتەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ساڵی داهاتوو قۆناغی یەکەمی دروستکردنی بەندەری فاوی گەورە لە عێراق تەواو ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا