پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند؛ رەوشی دارایی وڵات زۆر باشە و پێویستمان بە هاوكاریی نییە، دەرەنجامی كۆبوونەوە و رێككەوتنەكانیش لەگەڵ هەریەك لە بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرا دەكات .
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: بەمنزیكانە لە بەغدا لەگەڵ سندوقی دراو و بانكی نێودەوڵەتی كۆدەبنەوە و پێشتریش كۆبونەوەكانیان لە واشنتۆن زۆر باش بوە و گەیشتونەتە چەند رێككەوتنێك بۆ پشتگیریكردنی پرۆژەی چاكسازی.
وەزیری دارایی وتی: لە كۆبونەوەكانی بەغدادیشدا كار دەكەن بۆ ئەوەی هاوكارییەكان تەكنیكی بن و راوێژ بكەن بۆ بەهێزكردنی تواناكانی حكومەتی عێراق لە پرۆژەی چاكسازیدا.
وتیشی: رێككەوتنی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریكا هەیە بەتایبەت لە بواری ئابوریدا و هەردوولا ئامادەییان تێدایە لەسەر هەموو ئاستەكان هاوكاری و هەماهەنگییان هەبێت .