یوئێن پڕۆژەیەك دژی گەندەڵی لە عێراق رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UNDP ) لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەممە 24ی ئایار کۆنفرانسێكی  نێودەوڵەتی ڕێکدەخەن  بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەک بەبەهای 15 ملیۆن یۆرۆ بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوێنەرایەیەتی یوئێن لەعێراق ، پڕۆژەکە کە ڕۆژی دووشەممە لە بەغدا دەست پێدەکات هەریەك لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا ، نوێنەری  بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، نوێنەرانی حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری ودەستەی نەزاهەو  هەروەها نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری  ئامادەی دەبن .

زینە عەلی،  نوێنەری یوئێن  لە عێراق رایگەیاندووە، پرۆژەکە بەبەهای  15 ملیۆن یۆرۆکە ئامانج لێی  کەمکردنەوەی گەندەڵییە لە عێراق جێبه‌جێده‌كرێت.

وتیشی،  گرنگی و کاریگەری پرۆژەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  کە لە عێراق ئەجێندایەکی چاکسازی دژی گەندەڵی بەهێز هەیە ئەوەش دەبێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزاری گشتی و  بەهێزکردنی دەسەڵاتی یاسا و لێپرسینەوە لە ڕێنماییە نیشتیمانیەکان.

راشیگەیاندووە، کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی گەندەڵی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی متمانە لەنێوان هاوڵاتیانی عێراق و ئەو دامەزراوە گشتیانەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا