وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ سێ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی توركیای بانگهێشتكرد و یاداشتێكی ناڕەزایی توندی سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەكانی سوپای توركیا ئارستەی حكومەتی ئەنقەرە كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بانگهێشتی رەزا گونای، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لەسەر پێشلكاری سەروەری وڵات و لەشكركێشی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر خاكی هەرێم بانگ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزارەتی دەرەوە یاداشتێكی توندی رادەستی باڵیۆزی توركیا كردوە، داوای كردوە ئەو هەڵسوكەوتە بێزاركەر و پێشێلكارییانە بوەستێنرێت.

بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا 44 سەبازی سوپای توركیا كوژراون، كە لەنێویاندا شەش ئەفسەری پلە باڵا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا