پۆڵتیك پرێس
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ژوورى بازرگانى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كاندا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م لێى بانكى ناوه‌ندى عێراق و هاوڵاتیانه و سوودمه‌ندى یه‌كه‌میش بازرگان و بانكه ئه‌هلیه‌كانن.
حه‌مید عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى ژوورى بازرگانى سلێمانى به‌پۆڵه‌تیك پرێس-ى ڕاگه‌یاند، له‌ئیستا هاوڵاتیان هه‌ست به‌كاریگه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دینار، به‌ڵام له‌چه‌ند مانگى ئاینده‌دا كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر نرخى كالاو شت و مه‌ك و پێداویستیه‌كان.
وتیشى:”زه‌رمه‌ندى یه‌كه‌م له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بانكى ناوه‌ندى عێراقه، چونكه دۆلارى به (119) هه‌زار دینار خستۆته بازاڕه‌وه و دواتر له‌بازاڕدا به‌نرخێكى زۆرگرانتر فرۆشراوه، ئه‌و سووده‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى بازرگان و بانكه ئه‌هلییه‌كان شكاوه‌ته‌وه چونكه زیاده‌ى پاره‌كه بۆ بانكى ناوه‌ندى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا ئه‌وانیش ئاراسته‌ى حكومه‌تى بكه‌نه‌وه”.
حه‌مید عه‌بدوڵا ڕاشیگه‌یاند، بارودۆخى سیاسى عێراق خراپه، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه نرخى دینارى عێراقى زیاتر داده‌به‌زێت، له‌وحاڵه‌ته‌شدا زه‌رمه‌ندى یه‌كه‌م هاوڵاتیانه.