پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2020 دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی عێراق ناكۆكن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی فره بازنه‌یی.
حسێن عه‌قابی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: تا ئێستا چه‌ند ئالیه‌تێك خراوه‌ته‌ڕوو بۆ دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه بریتیه له دابه‌شكردنی پارێزگا بۆ 3 بازنه یان 5 بازنه یان 7 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
عه‌قابی وتی: به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنن.
چه‌ند فراكسیۆنێك دژی فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانن به‌تایبه‌تی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی سوره له‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن له ئاستی پارێزگا.
هاوكات فراكسیۆنی سائیرونی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در پشتیوانی له شێوازی فره بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا ده‌كات.