پۆلەتیک پرێس
لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا، قەدەغەى هاتوچۆى سنوردار تا ١٥ی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە.
ئەمنیداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی، بڕیاریداوە، قەدەغەى هاتوچۆى سنودار تا ١٥ی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە، بەڵام رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بڕیاریشیداوە کە دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە فەرمییەکاندا بەڕێژەی ٢٥% بێت و بۆ زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگەکاندا، دەسەڵات بە وەزارتەکان دراوە.
ئەوەش هاتووە، دوای ١٥ی ئەم مانگە لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشە تەندروستی و دەکات و بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان درێژنەکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەدات.
بەهۆی بەردەوامى مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لیژنەى باڵاى تەندروستی و سەلامەتی عێراق لە مانگی ئازارى ئەمساڵەوە بەچەند قۆناغێک قەدەغەى هاتوچۆی راگەیاند.