پۆڵەتیک پرێس؛
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری دهۆك ده‌ڵێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوه‌ستێنیین داوامان كردووه له‌ئیداره‌ی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ دوو هه‌فته یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت ڕابگه‌یه‌نن.
د.نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای وتووە” داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نه‌ك ته‌نها له‌دهۆك به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن ئه‌وه بۆ هه‌مووان سودی ده‌بێت”.
ده‌شڵێت؛ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له‌شاری دهۆك له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان جێگای وه‌رگرتنی نه‌خۆشییان ماوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده ئه‌وانه زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئەوەسی وتووە؛ یه‌كه‌مجاره له دهۆك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌جۆره به‌رزده‌بێته‌وه و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه.
د. نزار عیسمەت، ده‌ڵێت” ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و زیادبوونه هه‌ر لهتەشەنەدا بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت به ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌دڵنیاییه‌وه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه به‌و ئاسانییه ناكرێت.”
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌شڵێت” قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له‌كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به‌ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه‌هه‌مووی تێكه‌ڵ ببێت و پابه‌ندنه‌بن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاته ڤایرۆسە‌كه هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا ده‌بێت و ته‌شه‌نه ده‌كات.”