پۆڵەتیك پرێس
رۆژی سێ شەممە 25/5/2021، رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی كراوە تایبەت بە كێشە و گرفتەكانی بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی.
هەر یەك لە بەهار مەحمود و ئارەزو مەحمود، نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی گفتوگۆكەبوون، لەگەڵ هەریەكە لە موئمن ئەبوبەكر خدر بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی و بەشێك لە سەرۆك بەشەكان و فەرمانبەرانی بەندیخانەكە.
لەلایەن موئمن ئەبوبەكر خدر، بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی كێشەو گرفتەكانیان خرایە روو، داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی كرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكان.
لای خۆیانەوە بەهار مەحمود و ئارەزو مەحمود، نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنی ئەوەیاندا بەهاوكاری نوێنەرانی دیكەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت و لەداهاتووشدا هەماهەنگی زیاتر دروستدەكەن.