راستی دەنگۆی “فەسڵ”كردنى ئوسامە نوجێفی لەپەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەك ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانی “بینا” لەپەرلەمانی عێراق “فەسڵ” كراوە.

سەرچاوەكە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی، كە بەشێك لەمیدیا عێراقییەكان گواستوویانەتەوە ئاشكرایكرد، ئەو دەنگۆیانە راست نین، كە باس لە فەسڵكردنی ئوسامە نوجێفی دەكەن.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، كە ئوسامە نوجێفی ‌و چەند پەرلەمانتارێكی تر بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەنەبوونیان لەپەرلەمانی عێراق فەسڵكراون.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كە تائێستا هیچ پێشنیارێك و دەستپێشخەییەكی لەو شێوەیە لەناو پەرلەماندا نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا